حەشدی شەعبی پێکهاتە و هەژمون و ئەگەرەکانی ئایندە
- marwa-kara
- Jul 7
- 1 min read
Updated: 4 hours ago
حەشدی شەعبی پاسەوانی مەزھەب و پارێزەری باڵادەستی حوکمڕانی شیعەیە لە عێراقدا. لەناو هێزەکانی حەشددا شیعەکان زۆرینەن و نزیکەی ٨٥٪ی پێکدەهێنن وەک:» حزب الله عێراق، عصائب أهل الحق، کتائب حزب الله و هتد. « پێگەی ئەم ھێزە مەزھەبیە تەنھا لەسەر ئاستی ئەمنی و سەربازی قەتیس نەماوە، بەڵکوو پەلی کێشاوە بۆ سەرجەم جومگە سەرەکییەکانی تری حوکم لە عێراق. بە تایبەتی سیاسەتی دارایی و کۆنترۆڵکردنی بڕێکی زۆری جومگە ئابورییەکانی عێراق، وەک: بڕیاردان لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیاکان و گرێبەستەکانی دابین کردنی خۆراک و سووتەمەنی و کەرەستەی بیناسازی بۆ دامەزراوە حکومییەکان. بڕیاردان لەسەر تەندەرەکانی ئاوەدانکردنەوەی شارە وێرانکراوەکان لە نەینەوا وئەنبار و سەلاحەدین. کۆنترۆڵکردنی بازرگانی لە سنووری عێراق-سوریا و عێراق-ئێران. بەڕێوەبردنی کۆمپانیا ئەمنییەکانی پاسەوانی کێڵگە نەوتییەکانیان و دەستوەردان لە بازاڕی دراو و بانکە تایبەتەکان.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی شیکارییەکە، سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە:
Comments