
ڕێکخراوی کارا
بۆ وشیاری و پەرەپێدان
رێکخراوێکی ناحکومی قازانج نەویستە ، کاردەکات بۆ چەسپاندنی بنەماکانى کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕێگەی وشیارکردنەوە و بنیاتنانی تواناکان . بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی رێکخراوەکە و چەسپاندنی بنەماکانى ئاشتی و وشیارى و گەشەپێدان، نوێترین شێواز و تیۆرییەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، کولتووری، ئابووری و ژینگەیی پەیڕەو دەکەین. کە دەرئەنجام زەمینەیەکی گونجاو بڕەخسێنیت بۆ جێبەجێکردنى بنەماکانى گەشەپێدانی بەردەوام

ئەرک
ڕێکخراوی کارا بۆ وشیاری و گەشەپێدان ، کاردەکات لە رێگەى دانانى ستراتیجی و پلانی کورتخایەن و مامناوەند و درێژخایەن ، بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە، ولەهەمان کاتدا هاندانی تاک و گرووپەکان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی وئاشتیخواز، لەسەر بنەما وپێوەرەکانى گەشەپێدانی بەردەوام
"گەشەپێدانی بەردەوام زامنى ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی دروستە"

دیدگە
رێکخراوێکی کارا، کاردەکات بۆ چەسپاندنی بنەماکانى کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕێگەی وشیارکردنەوە و بنیاتنانی تواناکان . بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی رێکخراوەکە و چەسپاندنی بنەماکانى ئاشتی و وشیارى و گەشەپێدان، نوێترین شێواز و تیۆرییەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، کولتووری، ئابووری و ژینگەیی پەیڕەو دەکەین. کە دەرئەنجام زەمینەیەکی گونجاو بڕەخسێنیت بۆ جێبەجێکردنى بنەماکانى گەشەپێدانی بەردەوام.