top of page

ئاڵەنگارییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا

Updated: 1 day ago

لە دوای ھەڵگیرساندنی جەنگی ئیسرائیل لە دژی بزووتنەوەی حەماس بەھۆی ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە، گەڵاڵەکردنی جەنگی ئیسرائیل لە دژی باڵە سەربازییەکانی سەر بە ئێران لە ھەر یەکە لە لوبنان و سوریا، بە ئامانج گرتنی سەرکردە سەربازییەکانی حەماس و حیزبوڵڵا پاشان هەڵگیرساندنی جەنگی دوانزە ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل-ئێران )لە ١٣ بۆ ٢٥ی مانگی شەشی ٢٠٢٥(، کوژرانی بەشێکی زۆری سەرکردە سەربازییەکانی ئێران و لاوازکردنی توانای مرۆیی و لۆجیستی گروپ و میلیشیا و هێزە شیعییەکانی سەر بە ئێران، ماڵی شیعی لە عێراق بە گشتی و چوارچێوەی ھەماھەنگی بە تایبەتی بەدەر نەبوون لەو دۆخە دژوارە. بە جۆرێک کە ئەم ھێز و لایەنە سیاسییە شیعییانەی کە وا ناسراون لە ئێران نزیکن، کەوتنە بەردەم ئاڵەنگارییەکی گەورە و چارەنووسێکی تا ڕادەیەک ناڕۆشن و نادیارەوە لە ئایندەی پڕۆسەی سیاسی عێراقدا بەو پێیەی دەبوو ئەم ھێزە سیاسییانەش ھەر زوو خۆیان ساغ بكەنەوە لەگەڵ دیدگا و پڕۆژە سیاسییەکەی بەرەی ئێرانیدا. 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی شیکارییەکە، سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە:



 
 
 

Comentarios


Ya no es posible comentar esta entrada. Contacta al propietario del sitio para obtener más información.

ژمارەى مۆبایل: ٩٦٤٧٧٢٤٧٧٤٧٤٧+

پۆستى ئەلیکترۆنى: info@kara.ngo

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn
  • Instagram
  • X
bottom of page