چالاکى سێيهم: پارێزگای سلێمانی
- karaasin
- Mar 17, 2014
- 1 min read
Updated: May 6, 2024

لەبەروارى 17/3/2014 ، لە چوارچێوەی ئەنجامدانى پرۆژەیەکى وشیارى، (رێکخراوى کارا) لە شارى سلێمانى سیمینارێکی تایبەتى بە ماف و ئەرکى تاک لە کۆمەڵگەدا ئەنجامدا، بەمەبەستی وشیارکردنەوەى کچان لەسەر چۆنيهتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کێشە و گرفتانهى کە رووبەرویان دەبێتەوە لە کاتى بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. سیمینارەکە لەلایەن کەسانی ئەکادیمیست و پسپۆڕى بواری زانستى و کۆمەڵایەتى بەڕێوەچوو، ئەوەی شایەنی باسە (12) کەس بەشدارى سیمینارەکە بوون.
コメント