
لەبەروارى 8/1/2014، لە چوارچێوەی ئەنجامدانى پرۆژەیەکى وشیارى، (رێکخراوى کارا) لە شاری چەمچەماڵ سیمینارێکی تایبەتى بە ماف و ئەرکى تاک لە کۆمەڵگەدا ئەنجامدا، بەمەبەستی وشیارکردنەوەى کچان لەسەر چۆنيهتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کێشە و گرفتانهى کە رووبەرویان دەبێتەوە لە کاتى بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. سیمینارەکە لەلایەن کەسانی ئەکادیمیست و پسپۆڕى بواری زانستى و کۆمەڵایەتى بەڕێوەچوو، ئەوەی شایەنی باسە (47) کەس بەشدارى سیمینارەکە بوون.
Comments