
لەبەروارى 27/10/2015، لە چوارچێوەی ئەنجامدانى پرۆژەیەکى وشیارى، (رێکخراوى کارا) لە شارى كهركوك سیمینارێکی تایبەتى بە ماف و ئەرکى تاک لە کۆمەڵگەدا ئەنجامدا، بەمەبەستی وشیارکردنەوەى کچان لەسەر چۆنييهتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کێشە و گرفتانهى کە رووبەرویان دەبێتەوە لە کاتى بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. سیمینارەکە لەلایەن کەسانی ئەکادیمیست و پسپۆڕى بواری زانستى و کۆمەڵایەتى بەڕێوەچوو، ئەوەی شایەنی باسە (28) کەس بەشدارى سیمینارەکە بوون.
Comments