top of page

منداڵ و ژینگە و هونەر

Updated: Nov 3, 2024




بیرۆکە:

یەکێك لە گرفتەکانی سەدەی بیست و یەك کە مرۆڤایەتی بەهۆیەوە گیرۆدە بووەو دەبێتە مەترسی بۆسەر ژیان و ئایندەی گۆڕانکارییە لە کەش و هەواو پیسبوونی ژینگە و کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی. بە پێی نوێترین ئامارەکانی ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ژینگە و نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەی بەدی دەکرێت تا دێت کێشە و گرفتە ژینگەییەکان و پیسبوونی چینی بەرگە هەوا ڕۆژانە لە زیادبووندایە، بە جۆرێك لە ناوەندەکانی پەروەردە و فێرکردن گرنگی بەهۆشداری ژینگەیی و پاراستنی سروشت لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەپێی پێویست نییە و منداڵان و خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی زانیاریی ئەوتۆیان نییە لەسەر چۆنیەتی پاراستنی ژینگەکەیان، بەهەمان شێواز ناوەندەکانی ڕاگەیاندن کەمتر بایەخ بە زانیاریی و بابەتی وشیاری ژینگەیی دەدەن. لەبەر ئەم هۆکارە (ڕێکخراوی کارا بۆ وشیاری و پەرەپێدان) و بەهەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانەی گشتی سلێمانی بە پێویستی زانی توانا مرۆییەکانی خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی بەکار بهێنێت لە ڕێگەی ئەنجامدانی پرۆژەیەکی پەروەردەیی و هونەری تاکو منداڵان بتوانن زیاتر ئاشنای ئەم مەترسییە گەورەیە ببن و هەوڵبدەن لە ڕێگەی تابلۆ و نیگارە هونەرییەکانەوە وشیاریی ژینگەیی بڵاوبکەنەوە .

بۆیە ، پاش ڕاوێژکردن و وەرگرتنی ڕاو سەرنجی پسپۆرانی بواری ژینگە و پەروەردە گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی کە پێویستە پرۆژەیەکی وشیاری و پەروەردەیی بوونی هەبێت بەمەبەستی پێگەیاندنی منداڵان تاکو ببن بە پارێزەری ژینگە لە ئێستا و ئایندەدا.

لایەنی جێبەجێکار:

بواری پرۆژە:

هۆشیاری ژینگەیی.

ڕێکخراوی کارا بۆ وشیاری و پەرەپێدان.

مەودا و شوێنی جێبەجێکردنی پرۆژە:

 شاری سلێمانی.

ماوەی پرۆژە:

پرۆژەی مامناوەند (٢) مانگ.

لە بەرواری (٢٣/٦/٢٠٢٤) تاکو بەرواری (٢٣/٨/٢٠٢٤)

سوودمەندانی ڕاستەوخۆ لە پرۆژەکە:

٤٤ لە منداڵان- خوێندکاران- مامۆستایان- خانەوادەی بەشداربووان.

سوودمەندانی نا ڕاستەوخۆ لە پرۆژەکە:

سەرجەم بەشداربووان.

میکانزمی جێبەجێکردن و بواری پرۆژەکە:

• ڕێکخستنی چالاکی جۆراوجۆر بۆ ڕاهێنانی (44) منداڵ لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی کاری هونەری پەیوەست بە ژینگەوە.

• تەواوکردنی پێنج بەرهەمی هونەری پەیوەست بە بابەتی ژینگەیی لەلایەن (44) منداڵەوە.

• کردنەوەی پێشانگای پێنج کارە هونەریەکە لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی.

 

ئامانجەکانی پرۆژەکە:

1- بەرزکردنەوەی ڕادەی بەئاگایی منداڵان لەسەر پاراستن و پاکوخاوێنی ڕاگرتنی ژینگە لە ڕێگەی هونەرەوە.

2- پێگەیاندنی نەوەی نوێ لەسەر پاراستنی ژینگەی وڵات.

3- کردنەوەی پێشانگایەکی هونەری بۆ منداڵانی پرۆژەکە و نمایشکردنی کارە هونەرییەکانیان.


لیستى چالاکییەکانى ئەم پرۆژەیە:





Comments


ژمارەى مۆبایل: ٩٦٤٧٧٢٤٧٧٤٧٤٧+

پۆستى ئەلیکترۆنى: info@kara.ngo

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn
  • Instagram
  • X
bottom of page