پاڵپشتى کردنى کایەى رۆشنبیرى ئەرکە
- karaasin
- Jan 1, 2023
- 1 min read
Updated: Aug 13, 2024
بیرۆکەى پڕۆژە:
بەمەبەستى زیاتر ئاشناکردنى خوێنەران بە سەرچاوە و لایەنى زانستی و تیۆریى لە بوارە جیاوازەکاندا و هاندانى پرۆسەى چاپکردن و وەرگێڕان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونى کەسانى شارەزا و ئەکادیمی لە لایەک و پاڵپشتى کردنى کایەى رۆشنبیرى و نوسەران لە لایەکى دیکەوە، رێکخراوى ( کارا) بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى (کۆڕبەندى هزرى کوردی)، لە قۆناغی یەکەمدا پرۆژەیەکى دوور مەودا جێبەجێ دەکات کە خۆى لە چاپکردن و بڵاوکردنەوەى بەرهەمەکانى نوسەر پرۆفیسور (د. محمد هەمەوەندى) دەبینێتەوە و لە ماوەى دوو ساڵدا ئەرکى دیزاین و چاپکردنى (24) پەرتووک لە خۆ دەگرێت.
لایەنى جێبەجێکار:
رێکخراوى کارا و رێکخراوى کۆڕبەندى هزرى کوردی .
بوارى پرۆژە:
رۆشنبیرى
مەودا و شوێنى جێبەجێکردنى پرۆژە:
هەرێمى کوردستان و شارى کەرکوک.
ماوەى پرۆژە:
پرۆژەیەکى دوور مەودایە بۆ ماوەى (2) ساڵ
لە بەروارى (1/1/2023) تاکو (31/12/2024).
سوودمەندانى راستەوخۆ لە پرۆژەکە:
خوێندکاران و مامۆستایان و خوێنەران.
سوودمەندانى ناڕاستەوخۆ:
هەموو ئەو کەس و خوێندکارانەى کە بە ناڕاستەوخۆ چاپکراوەکانیان پێدەگات.
میکانیزمى جێبەجێ کردن و بوارى پرۆژە:
دیزان و چاپکردن و بڵاوکردنەوەى (24) پەرتووکى (یاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتى).
ئامانجەکانى پرۆژەکە:
1. ئاشنا کردنى خوێندکاران بە بەرهەمە چاپکراوەکان.
2. هاندانى خەڵکى و خوێندکاران بۆ خویندنەوە.
3. ئاشناکردنى کتێبخانەکان بە نوێترین بەرهەمە رۆشنبیرییەکان.
لیستى هەموو چالاکییەکانى پڕۆژەکە:
Comentarios