بیرۆکەى پرۆژە:
سەربارى زیادبوون و دەستەبەرکردنى ئامڕازەکانى پەیوەندى و زۆربوونى کەناڵەکانى فێربوون و کاریگەرى تەکنەلۆجیا لەسەر پرۆسەى فێرکردن و پەروەردە و وەرگرتنى زانیارى، بەڵام ئەوەى بەدى دەکرێت تا دێت کێشە و گرفتە پەروەردەییەکان کە دەرهاویشتەى بەکارهێنانى زۆرى سەرچاوە و ناڕێکى لە گەیاندنى زانیارین لە زیادبووندایە، بە جۆرێک خوێندکارانى قۆناغە بنەڕەتییەکان ئەوەندەى ئاڵودەى بەکارهێنانى ئامێرەکان و سۆشیال میدیا بوونە، کەمتر بایەخ بە زانیارى و بابەتى وشیارى دەدەن، بۆیە ئێمە لە رێکخراوى کارا بە پێویستمان زانى توانا مرۆیی و شارەزاییەکانى پەیوەست بەم پرۆژەیە بەکاربهێنین لە پێناو کەمکردنەوەى مەترسییەکان و وشیارکردنەوەى خوێندکاران لەسەر کلتور و مێژوو و بابەتە پەروەردەيیەکان.
بۆ ئەم مەبەستە و لە قۆناغی ئێستادا، پاش راوێژکردن و وەرگرتنى ڕاو سەرنجى پسپۆڕانى بوارى پەروەردە گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەى کە پێویستە پرۆژەیەکى وشیارى لە ناوچە جیاجیاکان جێبەجێبکرێت لە رێگهى بەسەرکردنەوەى خوێندنگاکان و دابەشکردنى بابەت و بڵاوکراوەى تایبەت بە وشیارى و هاندانى خوێندکاران بۆ چوونە سەر رێچکەى دروست و دەرئەنجام دەستەبەرکردنى کەشێکى گونجاو بۆ ئەفراندن.
لایەنى جێبەجێکار:
رێکخراوى کارا.
بوارى پرۆژە:
هۆشیارى پەروەردەيی.
مەودا و شوێنى جێبەجێکردنى پرۆژە:
هەرێمى کوردستان و شارى کەرکوک.
ماوەى پرۆژە:
پرۆژەیەکى درێژ مەودایە
لە بەروارى (1/12/2022) تا (30/4/2024).
سوودمەندانى راستەوخۆ لە پرۆژەکە:
خوێندکاران و مامۆستایان.
سوودمەندانى ناڕاستەوخۆ:
هەموو ئەو کەس و خوێندکارانەى کە بە ناڕاستەوخۆ بڕگە و بابەتە وشیارییەکانى پرۆژەکەیان پێدەگات.
میکانیزمى جێبەجێکردن و بوارى پرۆژە:
بڵاوکردنەوەى چاپکراوى تایبەت بە بوارى وشیارى و داهێنان بەسەر خوێندکاراندا، هەروەها ئەنجامدانى سیمیناری تایبەت بە بابەتى وشیارى پەروەردەیی.
ئامانجەکانى پرۆژەکە:
1. ئاشناکردنى خوێندکاران بە بابەتەکانى پەیوەست بە وشیارى پەروەردەیی.
2. هاندانى خوێندکاران بۆ خوێندنەوە.
3. هاندانى خوێندکاران بۆ ئەنجامدانى داهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا.
لیستى چالاکییەکانى ئەم پرۆژەیە:
Kommentare