بيرۆكه‌ى پرۆژه :
له‌گه‌ڵ بڕيارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان له 20/10/2024 ريكخراوى كارا بۆ وشيارى وپه‌ره‌پێدان به‌پێويستى زانى پرۆژه‌يه‌ك ئاماده‌بكات به‌مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى وشيارى هه‌ڵبژاردن وگرنگى به‌شداريكردن له پرۆسه‌ى سياسيدا. پرۆژه‌كه پێكهاتبوو له چه‌ندين چالاكى كه پێكه‌وه ئه‌نجام ده‌دران و ته‌واوكه‌رى يه‌كتر بوون و بريتى بوون له:
ئه‌نجامدانى راپرسييه‌كى گشتگير له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه.
سازكردنى چوار كۆڕ له شاره‌كانى (سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك و ئيداره‌ى راپه‌ڕين) به هه‌مان ناونيشانى پرۆژه‌كه. ئاماده‌بووانى كۆڕه‌كان بريتى بوون له كه‌سانى جياجيا له توێژ و ده‌سته‌بژێرى كۆمه‌ڵگه (ليست و كانديده‌كانى هه‌ڵبژاردن، كه‌سانى ئه‌كاديمى، پياوانى ئاينى، نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى).
بڵاوكردنه‌وه‌ى سپۆتى ميديايى وفڵايه‌ر.
پرۆژه‌كه سوودى له تواناكانى كه‌سانى ئه‌كاديمى و شاره‌زا له بواره‌كانى هه‌ڵبژاردن و به‌شداريى سياسيدا بينى و له‌لايه‌ن ستافێكى كارامه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
لايه‌نى جێبه‌جێكار:
رێكخراوى كارا بۆ وشيارى و په‌ره‌پێدان.
بوارى پرۆژه:
وشيارى كۆمه‌ڵايه‌تى و سیاسی.
ماوه‌ى پرۆژه:
كورت مه‌ودا (1/8/2024 تا 17/9/2024).
سوودمه‌ندانى راسته‌وخۆ:
زياتر له 250 كه‌س له به‌شداربووانى كۆره‌كان.
سوودمه‌ندانى ناراسته‌وخۆ:
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ڕێى سۆشيال ميدياوه سپۆت و فڵايه‌ره‌كانيان پێگه‌يشتووە.
ئامانجه‌كانى پرۆژه:
- بڵاوكردنه‌وه‌ى وشيارى سياسى بەمەبەستی به‌رجه‌سته‌كردنى ديموكراسى له‌ڕێگه‌ى به‌شداريكردنى كارا له پرۆسەی هه‌ڵبژاردندا.
- بايه‌خدان به ره‌هه‌نده سياسييه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن وگرنگى هۆشيارى سياسى بۆ به‌شداربووانى پرۆسه‌كه، به‌تايبه‌تى كانديده‌كان.
Commenti