top of page

مەترسییەکانى ىسۆشیال میدیا و لێکەوتەکانی لەسەر کيژان و ژنان


بیرۆکە:

بەخوێندنەوەى رەوشى کۆمەڵایەتى و ئابورى و پەروەردەیی و تەشەنەکردنى بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمى کوردستان و عێراق، ئەوەى بەدى دەکرێت تا دێت کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان کە دەرهاویشتەى بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن لە زیادبووندایە، ئەگەر بەزانیارى و دۆسیەى دادگا و بنکەکانى پۆلیسدا بچینەوە ئەوا لەم قۆناغەى ئێستادا بەشێکى زۆرى دۆسیەکان پەیوەستن بە خراپ بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مامەڵەکردنى نەشیاو و بەزاندنى سنورى ئازادى و شکاندنى شکۆى مرۆڤ و هەڕەشە وتوقاندن و هەڵوەشاندنەوەى خێزان... هتد. دیارە نەبوونى هۆشیارى لەبارەى خۆپاراستن چ لە ڕووى تەکنیکییەوە بێت یاخود ئاشنا نەبوون بە یاساکانى پەیوەست بەم بوارە، واى کردووە کچان بکەونە ژێر بارى جێبەجێکردنى داواکارییەکانى کەسی بەرامبەرەوە، بۆیە ئێمە لە (رێکخراوى کارا) بە پێویستمان زانى توانا مرۆیی و شارەزاییەکانى پەیوەست بەم پرۆژەیە بەکاربهێنین لەپێناو کەمکردنەوەى مەترسییەکان و ئاشناکردنى کچان و ژنان بەشێوازى بەکارهێنان و رێکارەکانى خۆپاراستن بەشێوەیەکى دروست.

بۆ ئەم مەبەستە و لە قۆناغی ئێستادا، پاش راوێژکردن و وەرگرتنى ڕاو سەرنجى پسپۆڕانى بوارەکە گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەى کە پێویستە پرۆژەیەکى وشیارى لەناوچە جیاجیاکان جێبەجێ بکرێت لە رێگاى ئەنجانمدانى کۆمەڵێک سیمینارەوە و بۆ ماوەى (2) دوو ساڵ.


لایەنى جێبەجێکار:

رێکخراوى کارا .


بوارى پرۆژە:

وشیارى کۆمەڵایەتى.


مەودا و شوێنى جێبەجێکردن پرۆژە:

هەرێمى کوردستان و شارى کەرکوک.


ماوەى پرۆژە:

پرۆژەیەکى درێژ مەودایە (2) ساڵ، لە بەروارى (1/11/2013) تاکو (31/10/2015).


سوودمەندانى راستەوخۆ لە پرۆژەکە:

بەشداربووانى سیمینارەکان.


سوودمەندانى ناڕاستەوخۆ:

هەموو ئەو کەسانەى کە بە ناڕاستەوخۆ بڕگە و بابەتە هۆشیارییەکانى پرۆژەکەیان پێدەگات.


میکانیزمى جێبەجێکردن و بوارى پرۆژە:

سیمینار و بڵاوکردنەوەى چاپکراوى تایبەت بە بوارى وشیارى.


ئامانجەکانى پرۆژەکە:

  1. ئاشناکردنى کیژان و ژنان لەسەر چۆنييه‌تى بەکارهینانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکى دروست.

  2. شیکردنەوەى مەترسییەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

  3. ئاشناکردنى کیژان و ژنان بە یاساکانى پەیوەست بەم بابەتە.


لیستی گشت چالاکى نێو پڕۆژەکە:


Comments


Commenting has been turned off.

ژمارەى مۆبایل: ٩٦٤٧٧٢٤٧٧٤٧٤٧+

پۆستى ئەلیکترۆنى: info@kara.ngo

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn
  • Instagram
  • X
bottom of page