
به ئاماده‌بوونی زیاتر له 120 كه‌س له پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و رێكخراوه‌كان، دامه‌زراوه‌ی Novact ، كۆنفرانسێكی سازكرد له شاری به‌رشه‌لۆنه، له رێکەوتی (11 ـ 15)ی تشرینی دووه‌می 2024. له‌سه‌ر بانگهێشتی دامه‌زراوه‌ی ناوبراو، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانى رێكخراوی كارا به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ی كرد له ته‌وه‌رى (چاودێری گشتی و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای نوێ به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ كاری پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ)، كه تێیدا گفتوگۆكان چڕكرابوونه‌وه سەبارەت بە چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن و چاودێری پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات و پرسی داكۆكی له مافی مرۆڤ.
مژارە سه‌ره‌كییه‌كان بریتی بوون له: ستراتیجیه‌كانی كاری دژه توندوتیژی، مامه‌ڵه‌كردن و چاودێری و بنیاتنانی هاریکاری جیهانی. ئێمه له رێكخراوی كارا هیواخوازین کە دامه‌زراوه‌ی NOVACT له كۆششه‌كانی به‌رده‌وام بێت بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و دیموكراسی.
Comments